PM:02:28:07/02/2026
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوكار سالار یەكەم داوەری كوردە لەمێژووی عێراق ، بۆ
یاری كۆتایی پاڵەوانێتی فوتساڵی ئاسیا دەستنیشان بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە فیدراسیۆنی
تۆپی پێی ئاسیا، هەڵبژاردنی داوەری نێودەوڵەتی كوردی عێراق هاوكار سالار ئەحمەدی
وەك بەشێك لە تیپی داوەران بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی فوتساڵی ئاسیا 2026 لە نێوان
ئەندەنوسیا و ئێران پشتڕاستكردەوە.
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند
: هاوكار سالار ئەحمەد، داوەری نێودەوڵەتی عێراق وەك تیمی داوەرانی یاریی كۆتایی
پاڵەوانێتی فوتساڵی ئاسیای 2026 لە نێوان ئەندەنوسیا و ئێران هەڵبژێردرا، كە ئەمڕۆ
شەممە لە جاكارتای پایتەختی ئەندەنوسیا، كاتژمێر 3:00ی ئێوارە بەكاتی كوردستان
بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردنی داوەری
نێودەوڵەتیمان هاوكار سالار ئەحمەد لەلایەن لیژنەی داوەرانی ئاسیای یەكێتی تۆپی
پێی ئاسیا ئەنجامدراوە بەهۆی ئاستەكەی لە پاڵەوانێتییەكەدا، و ئەمە یەكەم جارە
داوەرێكی كوردی عێراقی لە یاری كۆتایی جامی فوتساڵی ئاسیادا ئامادەبێت.
خ . ک