PM:10:08:12/05/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی ریاڵ مەدرید پێكانی هەریەکە لە ڤازکێز و ڤینیسۆس رایگەیاند و پێشبینی دەکرێت لە دوو یاری
داهاتووی یانەکە بێبەش ببن.
پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدراگەیاندرواێکی سەبارەت بە پێكانی هەردوو ئەستێرەی
یانەکەڤینیسیۆس جونیۆر و لوكاس ڤازكێزی بڵاوکردەوە.
لە
راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە پاش ئەو پشكنینە پزیشكیانەی بۆ ڤینیسیۆس
جونیۆر ئەنجامدراوە، دەركەوتووەتووشی سوڕانی پاژنەی چەپی بووە.
لەهەمان کاتداپشكنین بۆ لوكاس ڤازكێز ئەنجامدراوە
بەهەمان شێوە دەركەوتووە لە ماسولكەكانی رانی چەپیدا تووشی
پێكان بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس،
هەردوو یاریزان جونیۆر و ڤازكێز لە دوو یاریی داهاتووی ریاڵمەدرید بێبەش دەبن، کە وابڕیارە لە خولی ئیسپانی بەرامبەر
هەریەکە لە یانەکانی مایۆرکا و سیڤیە یاری بکەن.
مێرێنگی لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هیچ نازناوێک
بباتەوە و بە شکست هێنانیان لە یاری کلاسیکۆ بە رێژەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی
نازناوی لالیگاش بێهیوا بوون.