PM:01:25:02/08/2025 
        
      1980 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
	
ئومێد خۆشناو رایگەیاند سەفین یاسین بە سەرۆکی یانەی هەولێر
دیارییکراوە و بەڵێنیان داوە کە بە یەکریزی کار بکەن بۆ باشتر کردنی یانەکە.
	لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە
ئەمادەبوونی سەفین یاسین و سەفین کانەبی، بریاریی یەکلاکەرەوەیان لەسەر داهاتووی
یانەی هەولێر دا.
	بە وتەی پارێزگاری هەولێر: سەفین یاسین بە سەرۆکی یانەی هەولێر
دیارییکراوە، هەروەها دوای ئەوەی رێکارە یاساییەکان تەواو بوو دەتوانێت
دەستبەکاربێت، جیا لەوەش لەسەر داوای سەفین یاسین، وتەبێژ بۆ یانەکە دیارییکراوە و
هەر ئەمرۆ دەستبەکار دەبێت.
	باسی لەوەشکرد، دەستەی کارگێری و وتەبێژی یانەکەش هەڵبژێردراون و
لەمەودوا کۆتایی بە هەموو ئەو قسەو باسانە دەهێنن کە لەسەر یانەی هەولێر دەکرێت.
	وتیشی: سەرۆک و دەستەی کارگێری بەڵینیان بە وەرزشکاران و بە هاندەران
و بە پشتیوانان و بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە کە بە یەک تیمی و بە یەک ریزی
کار دەکەن لەپێناو باشترکردنی یانەی هەولێر.
	ئومێد خۆشناو دوپاتیشیکردەوە: هەموو ئەو کەسانەی کە گرفت بۆ کاری باشی
سەرۆک و دەستەی کارگێر نوێی یانەی هەولێر دروست دەکەن رێکاری یاساییان بەرامبەر
دەگیرێتە بەر، بە پێچەوانەوە پشتیوانی لە هەموو کەسێک دەکەن کە کاری باش بکات.
	هەروەها وتیشی: دەستەی هونەری یانەکە دیارییکراوە بۆ هەڵبژاردنی
راهێنەر و یاریزان و بەبەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دارایی
کە سەرپەرشتیاری دۆخی دارایی یانەکە دەگرنە ئەستۆ.