PM:05:00:12/05/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا داوای گواستنەوەی ریندەرزی
کردووە و میلانیش بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی
بڵاویکردووەتەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی سوورە لەسەر گواستنەوەی
تیجانی رێندەرز و داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت پەلکێشی بکەن.
رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە کە راهێنەرە
ئیسپانییەکە بە سەرۆکی یانەکەی وتووە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا ئەو ئەستێرە
هۆڵەندییەی بۆ بگوازنەوە چونکە دڵنیایە لەوەی زۆرترین سوود بە پێکهاتەکەی
دەگەیەنێت.
رونیشیکردووەتەوە، گرێبەستی رێندەرز لەگەڵ
میلان لە هاوینی 2030 کۆتاییدێت و ئەو یانەیە بە نیاز نییە بیفرۆشێت بەڵام ئەگەر
ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بکرێت کە بگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ ئەوا دەیفرۆشن.
دەشڵێت، رێندەرز ئامانجی مانەیەوە لە
میلان و لەو یانەیەش هەست بە دڵخۆشی دەکات بەڵام ئەگەر نەتوانن بگەنە چامپیۆنز
لیگی وەرزی داهاتوو ئەوا دەبێت یانە ئیتاڵییەکە یەکێک لە ئەستێرەکانی بفرۆشێت کە
ئەویش یەکێکە لەو یاریزانانە.
رێندەرز لەم وەرزەدا بەشداری 51 یاری
میلانی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 15 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و پێنج
گۆڵیشی دروست کردووە.
خ . ک