کچێکی کورد بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی یانەکانی عێراق

PM:03:03:01/11/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی قەزای شارەزوور بوە پاڵەوانی کیک بۆکسێنگ لە پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق.

ڕۆژان ئیبراهیم وەلی کچە یاریزانی کیک بۆکسێنگ دانیشتوی قەزای شارەزوورە، لەهۆڵی فێرگەی کیک بۆکسێنگی شارەزوری سەر بە یانەی قەزاکەیە یاری دەکات.

ڕۆژان تەمەنی 16 ساڵە ماوەی 5 ساڵە سەرقاڵی ڕاهێنانە لەیاری کیک بۆکسێنگ، بەشداری شەش پاڵەوانێتی کردووە چواریان لەوڵاتی ئێران بوە، توانیویەتی هەرچواریان پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

لەهەرێمی کوردستانیش لە دووپاڵەوانێتیدا بەژداری کردووە، پاڵەوانێتی یەکەم توانیوەیتیی پلەی یەکەم بەدەست بێنت ،

لە شاری سلێمانیش لە پاڵەوانێتی کیک بۆکسێنگ بۆیانەکانی عێراق لەکێشی 50کیلۆ بەژداری کردووە توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و ببێت بەپاڵەوان، دوواتر لەلایەن سەرپەرشتیارانی پاڵەوانیەتیەکەوە هەڵبژێردرا بۆ هەڵبژاردەی عێراق.