خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بە بێ مێسی بە ئۆرلاندۆ سیتی دۆڕا

AM:10:40:11/08/2025

380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی تووشی شکستێکی گەورە هات و بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە ئۆرلاندۆ دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی بە بێ لیۆنێل مێسی بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی دوو، لویس مۆرێل گۆڵیکی بۆ ئۆرلاندۆ تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی پێنج یانیک برایت ئەنجامەکەی بۆ ئینتەر میامی یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بە گۆلێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 50 و 58 و 88 لویس مۆرێل و ئۆخێدا و باسالیچ سێ گۆڵی تریان بۆ ئۆرلاندۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامە، یانەی ئۆرلاندۆ سیتی بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی و ئینتەر میامی 42 خاڵی هەیە و دابەزی بۆ پلەی شەشەم.

خ . ک