PM:12:23:18/07/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو زاخۆ و دهۆک یاریی کۆتایی جامی
عێراق دەکەن و براوەی نازناوەکە یەکلادەکەنەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت، هەردوو یانەی
زاخۆ و دهۆک لە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی جامی عێراق رووبەڕووی یەکببنەوە.
یارییەکە لە یاریگای شەعب لە بەغدای
پایتەخت بەڕێوەدەچێت کە شوێنی 40 هەزار هاندەری تیادا دەبێتەوە، جگە لەوەش دەبێتە
یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکی کوردی ببێتە پاڵەوانی ئەو جامە.
یانەی زاخۆ لە قۆناغی پێش کۆتاییدا توانی
بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە یانەی شوڕتە بباتەوە دوای لە کاتی یاساییدا بە بێ گۆڵ
یەکسانبوون، بەو ئەنجامەش گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد.
لە بەرامبەردا، یانەی دهۆکیش لەو قۆناغەدا
بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر یانەی قوەجەویە بەدەستهێنا و
گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
خ . ک