کۆتینیۆ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی سانتۆس

PM:12:12:11/09/2026

624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتینیۆ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی سانتۆس بە گرێبەستێکی ئازاد تا هاوکاری نەیمار بکات.

فیلیپ کۆتینیۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل دوای تەواو بوونی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڤاسکۆ دی گاما کۆتاییهات و بووە یاریزانێکی ئازاد.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بلاویکردەوە، کۆتینیۆ لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی تا گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات.

فابریزیۆ ئاشكرایکرد، گرێبەستی کۆتینیۆ لەگەڵ یانەی سانتۆس تا کۆتایی ئەم وەرزەیە بەڵام ئەگەر ئاستی باش بوو ئەوا یانە بەرازیلیەکە گرێبەستەکەی تا ساڵێکی تریش نوێ دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەوڵەی یانەی سانتۆس بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەسەر داوای نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەکەیانە کە دڵنیایە لەوەی کۆتینیۆ یارمەتی زۆریان دەدات لە یارییەکاندا.

لە کۆتاییدا دەڵێت، کۆتینیۆ یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە کە لەگەڵ یانەی سانتۆس باشترین ئاست پێشکەش بکات و توانا جەستەییەکەی بگەڕێنێتەوە تا بتوانێت بۆ ماوەی چەند ساڵێکی تریش بەردەوام بێت لە یارییکردن.

خ . ک