پێرێز دەیەوێت خەونەکەی بەدیبهێنێت

AM:10:31:28/07/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز دەیەوێت بە گواستنەوەی هالاند خەونەکەی بەدیبهێنێت لە ئەگەری رۆیشتنی ڤینیسیۆس.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت خەونی چەندین ساڵەی بەدیبهێنێت و پلانێکی ئاگرینی ئامادەکردووە.

رادیۆی کادینا سێر ئاشكرایکردووە، پێرێز پلانی ئەوەی داناوە کە گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئیمزابکات لە ئەگەری فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

دوپاتیشیکردووەتەوە کە ئامانجی پێرێز لەو کارەی ئەوەیە کە خەونەکەی بەدیبهێنێت ئەویش ئەوەیە کە هالاند و کیلیان مباپێ لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیدا بن تا هێڵێکی مەترسیدار دروستبکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر ڤینیسیۆس سووربێت لەسەر مەرجە قورسەکانی ئەوا پیرێز بڕیاری فرۆشتنی دەدات و گوێ لە ئۆفەرە سعودییەکان دەگرێت، دواتریش دەستبەجێ ئێرلینگ هالاند دەگوازێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هالاند گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2034 کۆتاییدێت و ئەو یانەیەش بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی داناوە لەسەر نرخی ئەو یاریزانە بۆ هەر یانەیەکی دەرەوەی پریمەر لیگ کە بیەوێت بیگوازێتەوە.

خ . ک