سەردێڕ:

نرخی بەنزین لە سلێمانی و هەولێر دابەزی

AM:10:56:12/04/2022

30600 جار خوێندراوەتەوە

وتە‌بێژی بە‌نزینخانە‌كانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی بەنزینی نۆرمال لە سلێمانی ٢٥ دینار دابەزیوە و لە ئێستادا لە بەشێک لە بەنزینخانەکان یەک لیتر بە ٩٧٥ دینارە. هاوکات، لە هەندێ بەنزینخانەی شاری هەولێریش نرخی بەنزین دابەزیووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە‌ھمە‌ن قادر وتە‌بێژی بە‌نزینخانە‌كانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەنزین ٢٥ دینار دابەزیوە و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەندێ بەنزینخانە بە ٩٧٥ دینارە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەهەندێ بەنزینخانەش هێشتا نرخی بەنزین بەرزە و لیترێک بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.

وتە‌بێژی بە‌نزینخانە‌كانی سلێمانی وتیشی، بە‌ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی فرۆشی بە‌نزین لە‌ بنزینخانە‌كاندا بە‌ رێژە‌ی ٣٠ -٤٠٪ و گرانی نرخە‌كە‌ی و ھاتنی بە‌نزین لە‌ بە‌غداوە‌ بە‌ رێژە‌یە‌كی بە‌ردە‌وام نرخی بە‌نزین لە‌ سلێمانی بۆ ھە‌ر لیترێكی ٢٥ دینار دابە‌زیوە.

دەشڵێت، لە‌گە‌ڵ گۆرانكاری و كاریگە‌ری نوێ لە‌ پرۆسە‌كە‌دا ئە‌گە‌ر گۆرانكاری تر لە‌ نرخە‌كاندا ھە‌یە‌.

هەروەها، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی، لەبەشێک بەنزینخانە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٩٧٥ دینار و نرخی یەک لیتر موحەسەن بە هەزار و ٧٥ دینار و نرخی یەک لیتر سوپەر بە هەزار و ١٥٠ دینارە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک لیتر بەنزین ٢٥ دینار دابەزیووە.

هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری هەولێر، دوو رۆژە نرخی بەنزین دابەزیووە و لە ئێستادا لە هەندێ بەنزینخانە نرخی یەک لیتر نۆرماڵ بە ٧٦٠ دینار و موحەسەن بە ٩٧٥ دینار و سوپەر بە هەزار و ٥٠ دینارە.

دەشڵێت، لە هەندێ بەنزینخانەش لە شاری هەولێر یەک لیتر نۆرماڵ بە ٩٧٥ دینار و لەهەندێ بەنزینخانەی دیکەش بە ٦٩٠ دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ خاوەنی یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان کە جموجوڵی ئۆتۆمبێل کەمترە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی خواست لەسەر بەنزین کەمبووەتەوە.

وتیشی، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین و مانگی رەمەزان لەمشەوەوە بۆ هەر لیترێکی بەنزین و هەر جۆرێکی بەنزین ٢٥ دینار نرخەکەی دادەبەزێت.

وتیشی، لەلایەکی دیکەوە بە رێگای جۆرا و جۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە بەغداوە دەهێنرێتە هەرێم و ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکان.

هەر دوێنێش، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ بەنزینی ٦٩٠ دیناری حکومەتی عێراق لە ناو شاری سلێمانی لەم وێستگانە دابەشدەکرێت.

 

گۆران لوقمان - سلێمانی

ئومێد چۆمانی – هەولێر

 














گەلەری