سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دۆخی وڵاتەکەیەوە

PM:05:54:05/04/2022

7652 جار خوێندراوەتەوە

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دووایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی جەنگ لە وڵاتەکەی راگەیاند.


سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا کۆمەڵکوژی لە وڵاتەکەیدا دەکات.

باسی لەوەشکرد، دەبێت کۆمەڵکوژی لە جیهاندا رابگیرێت و دەشڵێت، "بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشکراوەتە سەر وڵاتەکەمان بەڵام جیهان تەنها تەماشاماندەکەن."

لە ٢٤ ی شووباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە.













گەلەری