سەرکردەی سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی هەرێم نیگەرانن لە دۆخی هاوڵاتییان و لەگفتوگۆ و راگۆڕینەوەدان بۆ هەنگاوی داهاتوویان بۆ فشارکردنە سەر دەسەڵات و پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراقیش دەڵێت، کۆمەڵ، یەکگرتوو و نەوەی نوێ دەتوانن بەرەیەکی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنن.
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر خراپى دۆخى هاوڵاتییانى هەرێم گفتوگۆیان کردووە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا هەر سێ لایەن هەڵوێستی دیکەیان هەبێت لە ئاست کێشەکانی خەڵک و هاوڵاتییاندا.
لای خۆشییەوە، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی
پەرلەمانی عێراق لە تویتەر بڵاویکردەوە، "سەرباری هەر سەرنجێک لەسەر ئەدائیان، (کۆمەڵ، یەکگرتوو و نەوەی نوێ) دەتوانن
بەرەیەکی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بەرەی دەسەڵات (پارتی، یەکێتی و گۆڕان) پێکبهێنن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە حاڵەتی کۆبوونەوەی دەنگە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەرەیەکی فراواندا، ئێمە
چالاکانە بەشدار دەبین لەو بەرەیەدا."
هاوکات، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، کاری
پێکەوەیی و یەکگرتنی لایەن و کەسایەتییە ناڕازییەکان کلیلی سەرکەوتنە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ٤٥ رۆژە موچەخۆرانى هەرێم
موچەیان وەرنەگرتووە و بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشبکرێت، بەڵام
موچەخۆرانى ئەو وەزارەتە لە سلێمانى بەبیانووى نەبوونى پارە لە بانکەکاندا موچەکانیان
وەرنەگرت.