PM:11:08:09/03/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بیسترا، چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە چەند درۆنێک تێکشکێنراوە و پاشماوەی یەکێکیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتووەتەخوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک بیسترا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە ئاسمانی هەولێر بوون.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانان چەند درۆنێکیان خستووەتەخوارەوە و یەکێک لە درۆنەکان لە گەڕەکی گەزنە بووە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنەکانیش لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتووەتەخوارەوە و تا ئێستا زیانە گیانیەکان نەزانراوە.
دەشڵێت، تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی ئەو شوێنانە
کراون کە گومان دەکرێت پاشماوەی تەقینەوەکانی تێدا کەوتبێتەخوارەوە، تاوەکو ئێستا
هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە.