وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ساڵی نوێ تەواوبوون.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراک لەساڵی ٢٠٢٢ تەواوبوون و شەش ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنی بەشە
خۆراک بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەبێت.
ماددە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکیش خۆراکیش بریتی دەبێت لە
برنج، زەیت، شەکر، فاسۆڵیا و دۆشاو لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی ئارد.