دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لەو سێ بەلەمەی لە هەفتەی رابردوودا لە دەریای ئیجە ژێر ئاوکەوتن، بەپێی ئامارەکانیان تا ئێستا ٢٣ هاوڵاتی کورد بێسەروشوێنن و تەرمی نۆ کۆچبەری کوردیش دۆزراونەتەوە.
دەزگای لوتکە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی ٢١ی ئەم مانگەدا لە دەریای ئیجە ٢٣ کۆچبەر کە هاوڵاتی هەرێمن، بیسەروشوێنن و حەوت کۆچبەریش رزگاربووی رووداوەکەن.
باسی لەوەشکردووە، لە رووداوی دووەمیشدا کە ٢٣ی ئەم مانگە
هەر لە دەریای ئیجە بەلەمێک ژێرئاو کەوت، نۆ کۆچبەر کە هاوڵاتی هەرێمن تەرمەکانیان
دۆزراوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا. دەشڵێت، ٥٧ کۆچبەریش رزگاربووی رووداوەکەن
کە ئێستا لە کەمپێکی ئەسینای پایتەختی یۆنان ماونەتەوە.
پۆلیسی فەرەنساش رایگەیاند، ٤٠ کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز
رزگارکراون.
دەزگای لوتکە راشیگەیاندووە، لە رووداوی سێیەمی ژێرئاوکەوتنی
بەلەمێکی دیکەشدا لە ٢٤ی ئەم مانگە، هەر لە دەریای ئیجە ١٦ تەرم دۆزراونەتەوە کە هیچ
کەسیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق نین.
رۆژی٢٤ی مانگی
رابردوو، بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوان فەڕەنسا و بەڕتانیا نوقوم بوو، بەهۆیەوە ٢٧ کۆچبەر
خنکان کە ١٦ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
٢٢ی ئەم مانگە یەختێک بە ٧٠ سەرنشینەوە کە زۆرینەیان
کوردبوون، لە نزیک دورگەی کریت لە یۆنان ژێرئاوکەوتبوو.
شەوی ٢٤ی مانگیش یەختێکی دیکەی کۆچبەران بە ١٠٥ کۆچبەرەوە
نقومبوو، کە تەنها خێزانێکی پێنج کەسی ئەفغانی تێدا بوو و ١٠٠ کۆچبەری کوردی باشور
بوون.