سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی بەشێکی دیکەی مووچەخۆران راگەیەندرا

PM:03:25:03/09/2026

2160 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی چاودێریی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان لێی سوودمەند دەبن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقدا هاتووە، مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦، خەرجکراوە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٢ هەزار خێزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لێی سوودمەند دەبن.

لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە کۆی گشتیی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراقدا زیاتر لە ٤٣٧ ملیار دینارە.

لای خۆیەوە، ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەم پاڵپشتییە داراییەدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٨٠ هەزار خێزان کە پیاو سەرپەرشتییان دەکات بە بڕی زیاتر لە ٣٥٣ ملیار دینار سوودمەندن، شانبەشانی زیاتر لە ٥٦٢ هەزار خێزان کە ژن سەرپەرشتییان دەکات و بڕی زیاتر لە ٨٤ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.

موسەوی ڕوونیشیکردەوە، دەستەکەیان تەواوی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەکەی تەواو کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا بگاتە دەستی خێزانە شایستەکان، داواشی لە سوودمەندان کرد سەردانی بنکە فەرمییەکانی وەرگرتنی پارە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.













گەلەری