PM:11:36:03/09/2026
2564 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک - هەولێر شەوی رابردوو ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦ ، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیک بازگەی شێراوە لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر روویدا، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی رووداوەکەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوو کەسی دیکە لە بریندارەکان گیانیان لەدەستدا، بەوەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەدا گەیشتە پێنج کەس و دوو بریندار.
روودوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسیی
بیکاشۆ و تۆیۆتا یارسێکدا بووە، شایەتحاڵەکانیش دەڵێن رووداوەکە لە ئەنجامی
خێرایی زۆر بووە.