PM:09:36:31/08/2026
820 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر واشنتۆندا، پێویستە هێرش بکرێتە سەر هەموو ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە نەوت هەناردە دەکەن، تاوەکو فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئەمریکا زیاتر ببن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، حەمید رەزا بابایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران تەنها بە رێکاری سەربازیی ناکرێت، بەڵکو دەبێت لە رێگەی ئابووری و سەربازی یان ئەلیکترۆنییەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو
بەرپرسەی ئێران دەشڵێت، پێویستە ئێران کارێک بکات ئەمریکا لە ناوچەکەدا گۆشەگیر و
گەمارۆ بدات، بەتایبەتی لە رێگەی گەمارۆدانی کەرتی وزەوە، رێک بە هەمان ئەو
شێوازەی لە یەمەن پەیڕەو دەکرێت.
هەروەها
جەختیشی لەوە کردەوە، ئەو وڵاتانەی بەردەوامن لە هەناردەکردنی نەوت لایەنگری
ئەمریکان و لە ڕووی ئابوورییەوە چوونەتە ناو سەربازگەی واشنتۆنەوە، بۆیە دەبێت بە
هەر ڕێگەیەک بێت ئیتر چی ئابووری، سەربازی، یان ئەلیکترۆنی، هێرش بکرێتە سەر ئەم
وڵاتانە تاوەکو ئاستی فشارەکان زیاد ببن.