PM:11:38:30/08/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکی حەمرینی ناحیەی رزگاریی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گولـلـە لە ماڵێک کرا، رووداوەکە تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، عەقید سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
وتیشی،
بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە پەیوەندیی بە کێشەیەکی
کۆمەڵایەتییەوە هەبووە، ئاماژەی بەوەش کرد، خۆشبەختانە رووداوەکە هیچ زیانێکی
گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی بەر بینای ماڵەکە کەوتووە، جەختیشی
لەوە کردەوە، لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەکە
بەردەوامە.