PM:02:28:31/08/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، رۆژی شەممە ١٩ـی ئەیلول یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی، سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە، ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦–٢٠٢٧) دەبێت لە تەواوی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم
چوارچێوەیەدا، گشت ئامادەکارییە ئیدارییەکان ئەنجام دراون و خزمەتگوزارییەکانی
بەشە ناوخۆییەکانیش دابینکراون.
هاوکات لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە خوێندکاران دەکەین لەو ڕێکەوتەدا بەپێی
خشتەی وانەکان سەردانی کۆلێژەکانیان بکەنەوە، بەهیوای ساڵێکی خوێندنی پرشنگدار، پڕ
لە داهێنان، نوێگەری و دەستکەوتی گەورەی زانستی بۆ هەمووان.