AM:10:55:31/08/2026
1264 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەڵێت، "لە رۆژی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ـدا کۆمەڵکوژی تورکمانکراوە لە هەولێر". دەشڵێت، "ئەو تاوانە لە یادەوەریی تورکماندا ناسڕێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ٣١ی ئابی ١٩٩٦، هێزەکانی ڕژێمی لەناوچووی بەعس یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانیان بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی گەلی تورکمان ئەنجامدا.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەشڵێت، دوای هاتنەناوەوەیان بۆ
شارۆچکە و شاری هەولێر، دەستی سەرکوتکاری گەیشتە ڕۆڵەکانی تورکمان و چەندین شەهیدی
بێتاوان بوونە قوربانی تاوانێک کە تا ئێستاش لە یادەوەریی تورکماندا زیندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یادکردنەوەی ئەم کارەساتە وەفادارییە
بۆ خوێنی شەهیدان و جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی ئەو تاوانانەی گەلەکەمان، بوونمان و
ناسنامەمانیان کردبووە ئامانج لە یادەوەری ناسڕێنەوە و قوربانیدانی شەهیدانمان وەکو ئامانەتێک لە ئەستۆماندا
دەمێنێتەوە و دەبێتە پاڵنەرێک بۆ دەستگرتن بە مافەکانی تورکمان و بەرگریکردن لێیان.