PM:07:22:30/08/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە فەرمانێکی وەزاری رۆژی ٢٠٢٦/٨/٣٠ـی وەک رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دیاریکرد.
ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەرکردنی فەرمانێکی وەزاری بە ژمارە (١٨٦١٥)، رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرد، کە یەکی ئەیلولی داهاتوو مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستبەکاردەبنەوە.
بەپێی
فەرمانەکەی پەروەردەی هەرێم، بڕیاردراوە رۆژی سێشەممە رێکەوتی یەکی ئەیلولی ٢٠٢٦،
ببێتە رۆژی دەستبەکاربوونەوەی فەرمیی مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی
حکومی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.
ئەم
بڕیارە فەرمییە لە چوارچێوەی هەنگاوە ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ
پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن و رێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕیی قوتابخانە و
ناوەندەکانی خوێندن پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابییان.