هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارهی خۆسهر ڕایگهیاند، لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری بەرچاو کراوە، هیوادارین بتوانین ئەم گۆڕانکاریانەی ئەم دواییە بۆ گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە، چەند وردەکارییەک دەخەینەڕوو، ئێمە چووینەتە قۆناغێکی نوێ و سەختییەکانی لە شەڕەکان گەورەترن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارهی خۆسهر بڵاویکردەوە، لهمیانی لێدوانێكدا له مەزارگەی شەهیدان، باسی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئەو قۆناغە نوێیەی ناوچەکە کرد کە پێیدا تێدەپەڕێت لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری بەرچاو رویداوە.
باسی لەوەشکرد، لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری بەرچاو کراوە، هیوادارین
بتوانین ئەم گۆڕانکاریانەی ئەم دواییە بۆ گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە، چەند وردەکارییەک
دەخەینەڕوو ئێمە چوینەتە قۆناغێکی نوێ و سەختییەکانی لە شەڕەکان گەورەترن
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ لە سیاسەت ئاسانترە، قۆناغی ئێستا قۆناغی دامەزراندنی
دادپەروەری و ئاشتی و دیموکراسییە، کە ئەوەش پرسێکی قورسە و پێویستی بە سەبر و خۆڕاگری
هەیە بەوپێیەی قۆناغێکی سیاسییە.
وتیشی، قۆناغی داهاتو هیوایەکی گەورەی بۆ گەلانی ناوچەکە هەیە، ڕۆژانی
داهاتو بۆ گەلەکەمان باش و جوان دەبن، خەونی ئەو شەهیدانەی کە گیانیان لە پێناو ئەم
نیشتمانە فیدا کرد، بەدیدێت.
ڕوونیشیکردەوە، پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات
هەسەدە و دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا، گۆڕانکارییەکی
مێژویی و فەرمییە کە لە کۆتایی هم مانگهدا، جێبەجێ کرا.
هاوکات بەپێی رێککەوتنەکە، سەرجەم هێزە سەربازییەکان، دەزگا ئەمنییەکان
و دامەزراوە مەدەنی و کارگێڕییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تەواوەتی تێکەڵی
ناو سوپا و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی سوریا دەکرێن.