سەردێڕ:

راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی هەولێر

PM:01:18:07/04/2026

560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیەندراوێکی لەبارەی بە هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی سەر سنووری هەولێر و ئیدارەی راپەڕین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە سنووری هەولێر بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی موسا ئەنوەر بە ئامانجگیرا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و هاوسەرەکەی، هاوکات پاراستنی خاکی هەرێم ئەرکی سەرەکیمانە و خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت ".


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکانەوە ئاراستە کرابوون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە ئیدارەی راپەڕین و بە سێ درۆنیش لە سنووری هەولێر ماڵی پێشمەرگەیەک بە ئامانجگیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "جارێکی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکانی عێراق و ئەم دەستدرێژیانە بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیەیە کە دەکرێنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، "داوا دەکەین لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەدشیاع سودانی، دەکەن کە ئەرکە یاسایی، ئەمنی و دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و پێویستە سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنرێت."













گەلەری