AM:11:38:07/04/2026
536 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و بە تەواویی رەتکراوەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە کرایە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی زەرگەزەوی، وتیشی ئەم هێرشانە بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و بە تەواویی رەتکراوەن.
وتیشی، پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئهرك و بەرپرسیاريهتیی خۆی
جێبەجێ بکات بۆ رێگريكردن لهم تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم
دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.