سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاوڵاتیان تاوانی جەنگە

AM:09:18:07/04/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی پێشمەرگەکەی سنووری هەولێر تاوانی جەنگە و نابێت چیدیکە بە بیانووی پێ پاساو، پەلاماری خەڵكی کوردستان بدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦ مەسرور بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی،بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و باسی لەوەشکرد، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاوڵاتییان، تاوانی جەنگە.

دەشڵێت، داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.













گەلەری