سەردێڕ:

کەشوهەوای رۆژانی پێنجشەممە و هەینی چۆن دەبێت؟

PM:11:59:30/03/2026

1604 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کۆتایی ئەم هەفتەیەش بە کەڵکی گەشت و سەیران نایەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی تری بارانبارینی مامناوەند مەودا کورت و خێرا بەڕێوەیە و کەشوهەوای رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەکەڵکی گەشت و سەیران نایەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بڕێکی شێ لەدەریای سوورەوە، لە پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە ئاسمان لەنیچمە هەورەوە دەگۆڕێت بۆهەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بارانەکەی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕدەبێت".

وتیشی، لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە، لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەگەری نمەباران هەیە.













گەلەری