AM:11:42:31/03/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی چڕى باران بارین کۆتایی هاتووە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و، سبەینێ کەشێکی بەهاری دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دوای شەپۆلێکی ١٥ رۆژی باران بارین، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن و، لە پاش نیوەڕۆوە لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەورە برووسکە روودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز
دەبێتەوە، لە سەرجەم ناوچەکان تا رادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت ئەگەری نمە باران
زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی