سەردێڕ:

قالیباف: دوژمنانی ئێران خواسته‌كانی خۆیان به‌ناوی هه‌واڵه‌وه‌‌ بڵاودەکەنەوە

PM:11:22:30/03/2026

1016 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی بە چەندین گورزی پێچەوانە وەڵام دەدرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "دوژمن خەون و ئارەزووەکانی خۆی وەک هەواڵ پڕوپاگەندەی بۆ دەکات و لە هەمان کاتیشدا هەڕەشە لە نەتەوەکەمان دەکات ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە".

وتیشی، "ئەگەر ئەوان یەک ئامانجمان بپێکن، چەندین ئامانجیان لێ دەپێکینەوە" و جەختیشی کردەوە کە گەلی ئێران لە ژێر سێبەری سەرکردایەتی رێبەری باڵادا، "دوژمن پەشیمان دەکەنەوە لە هەر دەستدرێژییەک و تەواوی مافەکانی خۆیان وەردەگرنەوە."













گەلەری