PM:09:51:30/03/2026
1212 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زياتر لە بڕی ٣٠ هەزار بوتڵ غازی ماڵان بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاراستەی گشت هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، شارۆکە، شارەدێیەکان و ناوشار کراوە، سبەی سێشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زیاتر لە ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان، کە پرۆسەکە بەپێی سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت.
لە لایەکی ترەوە،
لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون، لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان روونی کردووەتەوە، ئەو
کەسانەی پێشتر یەک بتڵەغازیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەرگرتووە، ناتوانن غازی دووەم
وەربگرن تا ئەو کاتەی هەموو هاوڵاتییان بتڵی یەکەمیان وەرنەگرن و لێی سوودمەند نەبن.
لە کۆتاییدا
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە پێویستە هاوڵاتییان چاوەڕێ بن و تەنیا ئەو کاتەی سیستمەکە
بۆ پێدانی بوتڵی دووەم کارا دەکرێت، ئەوان لە کاتی خۆیدا بە فەرمی هاوڵاتییان
ئاگادار دەکەنەوە.