سەردێڕ:

لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەکانی خوێندن بڕیاری نوێ درا

PM:03:33:24/03/2026

976 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، رۆژێ پێش کۆتایی پشووی ناوەندەکانی خوێندن، لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوو دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسسیدا وتی، "پێشتر هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخی شەڕ كە رووی لە ناوچەكە كردوە بۆ سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان، هەر دوو وەزارەت پێیان باش بوو لە بەرواری ١ـی ئازار هەتا ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەوام رابگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی ٢٨ـی ئازار هەر دوو وەزارەت كۆدەبنەوە بڕیاری تازە دەدەن بۆ دەستپێكردەوەی دەوام یان درێژكردنەوەی پشووەكان، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی خوێندكاران.

سەبارەت بە خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین، بەڕێوەبەری پەروەردە وتی، "ئەو شێوەیەی خوێندن پێشتر لەسەردەمی كۆرۆنا تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو نەبووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پشووەكان زۆربن، ئەوكات ئەگەری هەیە كاتی تاقیكردنەوە بۆ هەفتەیەك یان زیاتر دوابخرێت.













گەلەری