PM:01:07:24/03/2026
764 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا شهش پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەش بریندار بوون".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دوژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرنەبەر.
وتیشی، داوا لە
حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی
سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.
باسی لەوەشكرد،
سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران
دەکات
لە خودای گەورە.