AM:11:39:24/03/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێڵێک لە رێگای خەلیفان – بالیسان وەرگەڕا و پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون؛ لەناو بریندارەکاندا ژن و منداڵیش هەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەگەڕان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە رێگای سۆران -چۆمان روویدا، پێنج کەس بریندار بوون کە ئەندامی یەک خێزان بوون و سەرجەم بریندارەکان خەڵکی خەلیفان بوون.
وتیشی، لە
ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەشێکیان برینەکانیان سووکە و
چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستییان جێگیرە، یەکێکیشیان قۆڵی شکابوو و لە
ئێستادا لەژێر چارەسەردایە.
هاوکات ئەمە لە
کاتێکدایە، دوێنێش لە هەر لە بالیسان رووداوێکی تری پێکدادان روویدا و کەسێک گیانی
لەدەستدا.
کەریم کەیفی - سۆران