AM:10:22:24/03/2026
4808 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکە دەستی بە رێکارە فەرمییەکان کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە داوادەکەن لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان، پارێزگاکان و ئەو لایەنانەی بەستراونەتەوە بە وەزارەتەکان ، کە بە مەبەستی تەواوکردنی پێداویستییە داراییەکان و وردەکارییەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەر و کارمەندەکانیان، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە یەکەکانی خەرجکردن بە تەواوی پابەند بن
بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو، هاوکات داواشی کردووە کە هەموو
پابەندییە بودجەییە پێویستەکان بەپێی رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی
دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.