AM:08:53:24/03/2026
1336 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە سنووری سۆران بیسترا، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکان بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە تائێستا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ٤٠ـی دیکەش بریندارن.
شەوی رابردوو لە دەورووبەری کاتژمێر یەک و ٣٠ خولەک تا نزیکی کاتژمێر سێ، دەنگی پێنج بۆ شەش تەقینەوەی بەهێز لە سنووری سۆران بیسترا و هاوڵاتیانی سنورەکە بە ئێن ئار تییان وت، دەنگەکان هێندە بەهێز بوون ماڵەکانیان لەریونەتەوە.
چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، هێرشەکاکان
بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران و خەلیفان کردووەتە ئامانج و
بەهۆیەوە تا ئێستا شەش پێشمەرگە شەهیدبووە و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش بریندارن و بۆ
چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی چاوگەکان بە ئێن ئار
تییان داوە، هێرشەکان لەڕێگەی مووشەک و درۆنەوە بوون.