سەردێڕ:

جارێکی تر نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:50:24/03/2026

3104 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەردەوام بوونی ئاڵۆزییەکان و ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەمڕۆش نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٩١ دۆلار و ٣٣ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

ئەم شەڕە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابینکردنی نەوت هەبووە و ترسێکی گەورەی لە بازاڕە جیهانییەکان دروست کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ دابەزی و ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت بەرزبووە.
هاوکات، ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی ژێرخانی وزەی ئێرانی دا و ئەمەش یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.
شارەزایانی بازاڕی نەوت پێشبینی دەکەن ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشێت، نرخی نەوت دەگاتە نزیک ١٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی گۆڕانکاری لە بازاڕی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٦دا. کێشەکانی گواستنەوەی نەوت.













گەلەری