سەردێڕ:

هەولێر؛ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە

PM:08:42:23/03/2026

1384 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا، سێ درۆن لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگریەوە تێکشکێندران و خرانەخوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی دیکە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا ئەمەش تێکشکاندنی یەکەم هێرشی درۆنییە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەنگی چالاکبوونی سیستەمی بەرگری لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر بیستراوە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.













گەلەری