PM:08:29:07/03/2026
2124 جار خوێندراوەتەوە
كۆمكاری عەرەبی بڕیاریدا سبەینێ لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام رێكبخات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر خاكی چەند وڵاتێكی عەرەبی لە هەفتەی دووەمی جەنگدا.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، حوسام زەكی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدەن.
كۆبوونەوەكە لەسەر
داوای وڵاتانی كوەیت، سعودیە، قەتەر، عومان، ئوردن و میسر رێكخراوە و تێیدا پەرەسەندنە
سەربازییەكان و هێرشەكانی ئێران بۆ سەر خاكی ئەو وڵاتانە تاوتوێ دەكرێت.
جەنگی ئێران و
وڵاتانی ئەمریكا و ئیسرائیل پێی نایە هەفتەی دووەمییەوە، دوای ئەوەی لە بەیانیی رۆژی
شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێكی
هاوبەشدا تارانیان بۆردومان كرد.