سەردێڕ:

دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێتە ئەلیکترۆنی

PM:04:33:07/03/2026

1688 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵانی لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دەکرێتە ئەلیکترۆنی.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکات لە سنووری بنکەکانی (٢٠١ تاوەکو ٢١٢) کە تا ئێستا کارتی سووتەمەنییان دەرنەهێناوە، بە زووترین کات سەردانی کۆمپانیای تایبەتمەند بە دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم داواکارییە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانە تاوەکو لەمەودوا پڕۆسەی دابەشکردنی غاز بە سیستمێکی پێشکەوتوو بەڕێوە بچێت.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هەنگاوە بە ئامانجی رێکخستنی نرخە و رێگری دەکات لەوەی نرخ لەلایەن بریکارەکانەوە بە ئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری تێدا بکرێت و هەروەها، دڵنیایی دەدات کە هەر خێزانێک لە رێگەی کارتەکەیەوە پشکی خۆی پێ دەگات.

هاوکات کۆتایی بە دیاردەی فرۆشتنی غاز لە دەرەوەی سیستەمی فەرمی دەهێنێت.













گەلەری