سەردێڕ:

قەڵادزێ؛ بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:02:00:07/03/2026

4208 جار خوێندراوەتەوە

له‌ گوندێکی سنووری قه‌ڵادزێ لە ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، گولـله‌هاوه‌نێك به‌ مێردمنداڵێکدا ته‌قییه‌وه‌ و بەهۆیەوە گیانی له‌ده‌ست دا.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە به‌شی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە ئێن ئاڕ تی وت، "مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی (بادینباڵ)ـی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ دەستکاریی گوللە هاوەنێکى پاشماوەى جەنگى کردووە و پێیدا تەقیووەتەوە و راسته‌وخۆ بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی".

وتیشی، "دوای ئەوەی تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و رێکارەکان تەواو کران و پاشان، رادەستی کەسوکارەکەی كرایه‌وه‌."

ئەو گولە پارچە تەقەمەنیە هی سەردەمی جەنگی عیراق ئیران بووە و تاکو ئیستا لە ناوچە سنووریەکان هەم تەقەمەنی هەم لوغلم بونیان ماوە و ساڵانە رووداوی نەخوازراو روودەدەن.



سابر عەبدوڵا - ئیدارەی راپەڕین












گەلەری