PM:12:11:07/03/2026
872 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی چەکداریی سنووربڕ لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە روونادات، دەشڵێت، پێویستە کوردستان ببێت بە پردێک بۆ نێوەندگیری نەک گۆڕەپانی شەڕ.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ زۆر میهرەبان و سەرنجڕاکێش بوو، هەستم بە سۆز دەکرد لە دەنگیدا کاتێک وتی، کوردەکان شەڕڤانی ئازان، ئەو زۆر سوپاسگوزار بوو بۆ ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردووە و جەختی لە پاراستنی خەڵکی عێراق کردەوە."
بافڵ تاڵەبانی
دەشڵێت، لە ئێستادا گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران ئەگەرێکی بەهێز نییە چونکە هیچ راپەڕینێکی
جەماوەریی نابینین لە ئێستادا.
وتیشی، ئەوەی نیگەرانی
دەکات قەیرانە مرۆییەکانن، چونکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لەوەی پێویستە جەنگ
و ململانێیان بینیوە و ئێستاش کاتی سەقامگیری و درێژە دانە بە ئاشتی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێی وتووە کە ئەمە جەنگێک نەبووە ئەوان
ویستبێتیان، بەڵام ئێستا وەک جەنگی "مان و نەمان" سەیری دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا
هێشتا کراوەن بۆ دانوستانی ئاشتییانە.