سەردێڕ:

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق: بۆردوومانکردنی هەرێم پێشێلکاری ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە

PM:03:52:05/03/2026

1020 جار خوێندراوەتەوە

چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌ و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان كرد، پشتیوانی خۆیان بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵات راگه‌یاند و جەختیشیان لە هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەوە، لە دژی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان، وتیشی، بۆردوومانکردنی هەرێم پێشلکاری ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆک وەزیران وتی، چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق (محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران – لەتیف رەشید، سەرۆک كۆمار- هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان - فایق زەیدان، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوەری عێراق) لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی رۆڵی سەرەکی و هاوسەنگی عێراق لە بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

وتیشی، پێداچونەوەی تەواو کراوە به‌ پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر دیمەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییە راستەوخۆکانیان لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق كرا و باسیان لەو میکانیزمانە کرد، کە حکومەت پەسەندی کردوە بۆ رێگریکردن لە راکێشانی وڵات بۆ ناو گێژەڵوکەی ململانێ دەرەکییەکان.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەڵێت، خێراکردنی تەواوکردنی مەرجە دەستورییەکان و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی ئێستا و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاوڵاتیان و پێشخستنی رێبازی چاکسازی و گەشەپێدانی بەردەوام.
باسی لەوەشکرد، هەڵوێستی پتەوی عێراقیان دووپاتکردەوە لە دژی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان، هاوکات سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشانەیان کرد کە شار و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردووه‌تە ئامانج و بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتیمانییان زانی.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتان کرایەوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ئەوەی ململانێکان زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كه‌ن.
جەختیشیان لەوە کردەوە، پەنابردن بۆ دانوستان و چارەسەری دیپلۆماسی باشترین رێگه‌یە بۆ ئەوەی ناوچەکە لە کاردانەوەی جددی ململانێکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی رزگار بکات.














گەلەری