PM:07:32:04/03/2026
812 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ڕۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات و بەپێی کارنامەکە، تەوەرەی سەرەکیی دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، کە تێیدا فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادە دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە کە بڕیارە رۆژی شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦ بەڕێوەبچێت.
بەپێی کارنامەکە
تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی عێراق و
ناوچەکە، کە تێیدا فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادە دەبن.