AM:11:39:04/03/2026
1972 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی تر شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە، شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دەباشان لەگەڵ شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە دوای رێککەوتنی هەردوو لایەنەکە یەکێتی و نەوەی نوێ دێت بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و چاوەڕێ دەکرێت شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی دۆخی هەرێم و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هاوکات رێککەوتنەکەی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی تاوتوێ بکەن.
١٧ـی
مانگی رابردووش بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی
نوێیان کرد و رایانگەیاند، گەیشتونەتە رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا بۆ گێڕانەوەی
هاوسەنگی سیاسی و دواتر بە پاکێجێک رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسیەوە، کە بەشێکی
گرنگی رێککەوتنەکە باس لە هەرزاکردنی نرخی کارەبا و یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی
پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە بوو.