سەردێڕ:

چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی: ١٢٠ ملیاری داهاتی هەرێم رادەستی بەغدا کرا

AM:10:06:04/03/2026

1020 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو رادەستی بەغدا کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دوو رادەستی بەغدا دەکەن، چاوگێک لە دارایی بە ئێن ئاڕتی وت، کە پارەکە رادەستکراوە و خستوویانەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لەقی هەولێر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ماوەی نزیکەی ٢٠ رۆژە حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەی دواخستووە و بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوتووە.














گەلەری