سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە

AM:09:01:04/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٧٦ دۆلار و چوار سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شرۆڤەکاران دەڵێن، بەهۆی هێرشەکانیئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها داخستنی گەرووی هورمز یەکێکی ترە لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە ئەم گەرووە نزیکەی ٪٢٠ـی نەوتی جیهانی پێدەگوازرێتەوە.













گەلەری