سەردێڕ:

لەبارەی کارپێکردنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڕیار درا

AM:11:38:03/03/2026

6356 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مۆلیدەکانی سلێمانی دەلێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێریش وتی،خاوەن مۆلیدەکان سەرپشک کراون بۆ ئیشپێکردنەوەی مۆلیدەکانیان و دەشڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێک پێنج هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرن لە بەرامبەر ٥٠ کاتژمێر کارەبادا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، فازڵ سەعید، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی وتی، ئەنجومەنی مۆلیدەکانی سلێمانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پاریزگاری سلێمانی باسیان لەوەکرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، وتیشیان، لە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە بۆ ١ـی شەو لەگەڵ پارشێوان کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.

وتیشی، هەر هاوڵاتییەک پێویستی بە کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان نییە، پێویستە خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار بکاتەوە.

لە هەولێریش ئەنجومەنی مۆلیدەکان وتی، خاوەن مۆلیدەکانی سنوری پارێزگاکە سەرپشکن لە دابینکردنی کارەبا. دەشڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێک پێنج هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرن لە بەرامبەر ٥٠ کاتژمێر کارەبادا.


 













گەلەری