سەردێڕ:

بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

PM:03:52:02/03/2026

924 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ، و داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەکانیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق وتی، ، ستافەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیی خۆراک لە بەغدا و لقەکانی پارێزگاکان بەردەوامن لە وەرگرتن و دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی خۆراک.

وتیشی، لەسەر ئاستی ناوەندی شارەکان و ناحیەکان، بە شێوەیەکی رێک و پێک و بەپێی لیستە دەستنیشانکراوەکان دابەشدەکرێت، وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو ناوچانە دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی ئەم مانگەیان.













گەلەری