سەردێڕ:

کەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت؟

PM:12:35:02/03/2026

1212 جار خوێندراوەتەوە

بەغدا لە چاوەروانی ١٢٠ ملیارەکەیە و داهاتیش بەردەستە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا رادەستی بەغدا نەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرێم بەنیاز نییە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.


وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئار تی وت، دابەشكردنی موچەی مانگی دوو لەکۆتاییدایە و بۆ ناردنی مووچەی هەریم چاوەروانی رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەین وتیشی دەستکراوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی خانەنشینان، بەپێی زانیارییەکانیش هەرێم بەنیاز نیە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات و دەیەوێت دوایبخات بۆ هەفتەی داهاتوو بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.

مانگی سێ هات و مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا لە چاوەڕوانی مووچەی مانگی رابردوودان،حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دووی رادەستی بەغدا نەکردووە، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش گومان دەخاتەسەر بێباکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.

بەڵام سەرباری ئەوەی بە وتەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆ مانگانە زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینارە، ئەمە جگە لەوەی داهاتی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردوو کە دەکاتە ٢٤٠ ملیار دینار ئەوەشیان رادەست نەکرد و لە لایەکی دیکەشەوە بەپێی خەمڵاندنەکان تەنها پارەی کارەبا لە مانگی رابردوو ١٥٠ ملیار دینار بووە، کەواتە کێشەکە لە نەبوونی داهاتدا نیە ئەوەش زیاتر گومانەکان لەسەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو زیاتر دەکات، لەو بارەیەوە سەوسەن کاکەمەم پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەمەبەسترادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات تا ساڵانە چەند مووچەیەکی مووچەخۆران بخوات.

ئەم بێباکیەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەکاتێکدایە، لە کۆتا کۆبوونەوەی خۆیدا وتی، ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی مانگی دوو بۆ بەغدا لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت، بەڵام هەر رادەستیان نەکردووە و ئەم قسەیەشیان وەک چەندین بەڵێنی دیکەی جێبەجێ نەکرا.

لە ئێستادا هەرێم بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەرێت و گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆران لەو پەڕی نەهامەتیدایە و لە چاوەڕوانی مووچەدان، بەتایبەت کە لە مانگی رەمەزانداین.













گەلەری