سەردێڕ:

هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر ئێران پێی نایە رۆژی سێیەمەوە

AM:10:09:02/03/2026

924 جار خوێندراوەتەوە

بۆ رۆژی سێیەم هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، میدیای ئەمریکا دەڵێت، عەلی لاریجانی لەرێگای عوممانەوە داوای دانوستانی لە ئەمریکا کردووە، لاریجانی رەتیدەکاتەوە کە دانوستان بکەن و دەڵێت، گەلەکەیان بەرگری لەخۆی دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئێران دەڵێت، بە موشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە وڵاتانی کوەیت و بەحرەین و قەتەر و ئیمارات و بەشێکیان ئامانجەکانیان پێکاوە.

وتیشی، ژمارەیەک موشەکی دیکەیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئیسرئیل لەوانەش تەلئەبیب و قودس کردووە ئاژانسەکان دەڵێن، لەناوەراست و باشوری ئیسرائیل و قودس تەقینەوەی بەهێز روویاندا و میدیاکانی ئیسرائیلیش باس لە بوونی کوژرا و بریندار دەکەن بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت، سێ کەشتییان لە گەرووی هورمز بەئامانج گرت کە گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئەوان نەدابوو.

هەرچى ئەمریکا و ئیسرائیلیشە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوامە، میدیای ئێران دەڵێت، دەنگی چەندە تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیستراوە، هاوکات دەشڵێن، شەش جار هێرش کراوەتەسەر شاری سنە.

حزبوڵڵای لوبنانیش وتی، لەتۆڵەی کوژرانی خامنەیی باشوری حەیفایان بۆردومانکرد و ئیسرائیلیش وتی: هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەرجەم بنکەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان، تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٣١ کەس کوژراون و ١٤٩ کەسیش بریندارن.

هاوکات، ترەمپ دەڵێت، ئەگەر پێویست بێت هێرشەکانی سەر ئێران چوار بۆ پێنج هەفتە بەردەوام دەبێت و سێ بژاردەی زۆر باشی لەبەردەستە بۆ سەرکردایەتیی نوێی ئێران، بەڵام با سەرەتا کارەکە تەواو بکەن.













گەلەری